لەدژی ئاسیا و زەین دادگا بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا

20.09.2020

لڤین: 
لەسەر سكاڵای نزیكەی 100 پەرلەمانتاری عێراق دادگا بڕیاریدا چیتر حكومەت ناتوانێت راستەوخۆ مۆڵەتی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێل و زین نوێ بكاتەوە، تا ئەو كاتەی كۆمپانیاكان قەرزەكانیان نەدەنەوە.

دوای سكاڵای ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو پەرلەمانتارانە پشتیوانی خۆیان بۆ بریاری دادگای كەرخ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریاری ژمارە (٥٠ ) ی ساڵی ۲٠۲٠ ی ئەنجومەنی وەزیران و رەتكردنەوەی تانە و تەزەڵومی حكومەتی عێراق و كۆمپانیای ئاسیا و زەین.

لە ماوەی رابردوو 92 پەرلەمانتار واژۆی سكاڵایەكیان كردووە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی نوێنەرایەتیان كراوە لە دادگا دژی بریاری حكومەت وەستاونەتەوە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە.

بەگوێرەی بڕیاری دادگاكە "حكومەت ناتوانێت راستەوخۆ مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە نوێ بكاتەوە، كۆمپانیاكان دەبێتە قەرزەكانیان بدەنەوە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق". 

پەرلەمانتارەكان لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا راشیان گەیاند، دادگا بەهۆی بەرزی كرێی ئینتەرنێت و مۆبایل، هاوكات بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزاری وەك پێویست نییە. دەبێت دەرفەت بۆ كۆمپانیای تریش بكرێتەوە و بازارەكە قۆرغ نەكرێت.


1874 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations