لە كەركوك نزیكی 100هەزار لیتر نەوتی قاچاغ دەستی بەسەرداگیرا

20.09.2020

لڤین: 
پۆلیسی نەوتی باكور هەوڵی بەقاچاغبردنی 100 هەزار لیتر نەوتی لە كێڵگەكانی كەركوك پوچەڵكردەوە و راگەیاند، ئەو كەسانەشیان دەستگیركردووە. 

پۆلیسی نەوتی كەركوك رایگەیاند، لەسەر فەرمانی لیوا غانم حسەینی، بەڕێوەبەری گشتی و دوای دەستكەوتنی زانیاری لەسەر هەوڵێك بۆ بەقاچاغبردنی نەوتی كەركوك، رێگری لە هەوڵێك كراوە كە بۆ بەقاچاغبردنی 100 هەزار لیتر نەوت ئەنجامدراوە. .

پۆلیسینەوت ئەوەشی راگەیاند، هێزەكانی پۆلیسی نەوتی باكور دەستیان بەسەر سێ بارهەڵگردا گرتووە كە بەرهەمە نەوتییەكانیان كردووەتە ناو 452 بەرمیلی قەبارە 220 لیتری و ویستویانە بە قاچاغ بیبەن، كۆی بڕی نەوتەكە نزیكەی 100 هەزار لیتر بووە و ئەو كەسانەش دەستگیركراون كە لە پشت ئەو كارەوە بوون.


240 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations