ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ بۆ چوار بەڕێوەبەری ناحیە دەدات

14.10.2020

لڤین:
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبونەوەی ئاسایی ژمارە 82ی خۆی ئەنجام بدات و دەنگ بە بەڕێوەبەری چەند ناحیەیەك لە سنوری قەزای كۆیە دەدات. 


بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی سبەینێ لە كاتژمێر 10.30 خولەكی سبەینێ دەبێت و  دانان و دەنگ دان لەسەر چوار بەرێوەبەری ناحیە لەسنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت. 


ئەوانەی دەنگیان لەسەر دەدرێت:


1. هەڵگورد عەبدوڵا سیدە بۆ بەرێوەبەری ناحیەی ئاشتی .
2. ئاسۆ مستەفا عەبدوڵا بۆ بەرێوەبەری ناحیەی تەق تەق .
3.  شاخەوان عەبدوڵا محەمەد بۆبەرێوەبەری ناحیەی سكتان .
4. ئەبوبكر فیصل كاكەشین بۆ بەرێوەبەری ناحیەی سێگردكان

636 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations