پەیامنێرانی بێسنور پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

14.10.2020

لڤین: 
رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوری جیهانی نیگەرانە لەدۆخی  شێروان شێروانی، ڕۆژنامەوان بەهۆی ئەوەی شوێنی نادیارە داوایەكیش ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات. 


رێكخراوەكە  لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی دۆخی ئەو رۆژنامەوانە ئاماژی بەوە كردووە دوای دەستگیركردنی 7ی تشرینی یەكەمەوە لە شاری هەولێر تا ئێستا چارەنوسی دیار نیە و پێویستە ڕێگە بە پارێزەرەكەی بدریت سەردانی بكات. 


رێكخراوەكە ئاماژەی بە راگەیەندراوی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراقی كردووە، تۆمەتەكانی دیندار زێباریشی بۆ ئەو رۆژنامەوانە ئاشكراكردووەتەوە و دەشڵێت: رێكخراوەكەمان پێی وتراوە كە شێروانی زانیاری لەسەر بابەتێكی هەستیاری سیاسی هەبووە، ڕەنگە لەژێر ئەشكەنجەدا ناچار كرابێت دان بەو تاوانانەدا بنێت.


سەبرینا بێنووی، بەرپرسی دیسكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی  رێكخراوەكە دەڵێت: زۆر نیگەرانین لە چارەنووسی شێروان شێروانی لە زینداندا "پێویستە بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەكە ڕێگە بدات پارێزەرەكەی سەردانی بكات، هەروەها خانەوادەكەی بۆ ئەوەی دڵنیابن لە دۆخی تەندرووستیی ئەو، پەیوەندی لەگەڵ بكەن دەبێت دەسەڵاتداران بە شێوەیەكی تەواو شەفاف و بە پێی دەستووری خۆیان، رێوشوێنی دادوەریی بەڕێوەببەن".

650 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations