ئەمڕۆ لە عێراق 3587 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

15.10.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24كاتژمێری رابردووی  كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند 3587 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوی ئەمرۆیدا لەبارەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا دەڵێت 3356 تووشبوو ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و و 65 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە تا ئێستا زیاتر لە 416 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 10 هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە. لە ئێستادا نزیكەی 56 هەزار كەس لە نەخۆشخانەكان لەژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 474 كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.


204 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations