بەدواداچون بۆ هێرشكردنە كارمەندانی دەرمانخانەكەی هەولێر دەكرێت

15.10.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ ئەو گرتەڤیدیۆیە دەكات كە لە شاری هەولێر دوو چەكدار هێرش دەكەنە سەر كارمەندانی دەرمانخانەیەك. 


ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر.


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی راگەیاندووە "داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە".

1779 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations