مەسرور بارزانی: دەرماڵەی هەمیشەیی بۆ 5هەزار مامۆستا دابینكراوە

25.10.2020

لڤین: 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەوەی گەنجانمان گەشە بكەن، پێویستە باشترین هەلی خوێندنیان بۆ دابینبكەین، وتیشی دەرماڵەیی هەمیشەییان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە. 


مەسرور بارزانی لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاند: بۆ ئەوەی گەنجانمان گەشە بكەن، پێویستە باشترین هەلی خوێندنیان بۆ دابینبكەین. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد "حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرماڵەی هەمیشەیی بۆ پێنج هەزار مامۆستا لە كوردستان دابینكردوە، بەردەوام پێداچونەوە بەپێداویستی كەرتی پەروەردەدا دەكەین."


685 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations