تەندروستی جیهانی داوای داخستنی قوتابخانەكان دەكات

25.10.2020

لڤین: 
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی خراپبوونی رەوشی كۆرۆناوە داوا دەكات دەرگای قوتابخانەكان بە رووی خوێندكاران دابخرێت. 


تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: سیستمی تەندروستی لە بەشێك لە وڵاتەكان مەترسی داڕوخانی لەسەرە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە و چەند مانگی داهاتوش دۆخەكە زۆر سەخت و قورس دەبێت.

ناوبراو هۆشداریشیدا لەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە زۆر تەشەنە دەسەنێت و دۆخەكە بەرەو مەترسی زیاتر دەڕوات، لە ئێٍتاشدا سەرەتاكاتی ئەو دۆخە مەترسیدارە دەركەوتووە. 

ئەدهانۆم ئاماژەی بەوەكرد، لە بەشێك لە وڵاتەكان رێژەی مردن زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی سیستمی تەندروستی ئەو وڵاتانەوە كە پەتاكە تووشی داڕوخانی كردوون.

ئەو وتیشی: بۆیە پێویستە حكومەت و سەرۆكی وڵاتەكان رێگری بكەن لەو داڕوخانە و رێكاری بەپەلە و خێرا بگرنە بەر، لە گرنگترین هەنگاوەكانیش، داخستنی دەرگای قوتابخانەكانە.


981 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations