قوباد تاڵەبانی: دەبێت بە پلانی تۆكمەوە هەنگاو بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی ئابوری بنێین

25.10.2020

لڤین:

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەبێت بە پلانی تۆكمەوە هەنگاو بنێت بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی ئابوری.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئابوریناسێكی گەورەی جیهانی كە خەڵكی كۆماری چیكە بە ناوی تۆماش سێدلاچێك كۆبوونەوە و لە بارەی دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان و شێواز و رێگاكانی پەرەپێدان و رزگاركردنی هەرێم گفتوگۆیانكرد. 


جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت: پێویستە سود وەربگرین لە ئەزمونی وڵاتانی سەركەوتوو و بیرمەندانی وەك تۆماش سێدلاچێك بۆ گەیشتن بەم ئامانجە گەورەیە. ئێمەش لە حكومەت لە هەوڵەكانمان بۆ هەمەجۆركردنی ئابوری هەرێم و سەرچاوەكانی داهات بەردەوام دەبین.

231 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations