حكومەتی هەرێم نیوەی داهاتی غرامەی نەبەستنی ماسك دەداتەوە بە فەرمانبەران

25.10.2020

لڤین: 
وەزیری ناوخۆی هەرێم بە نوسراوێكی فەرمی داوای ناوی ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە ماسكیان نەبەستووە و دەڵێت نیوەی ئەو پارەیەیان بۆ دەگەڕێتەوە. 


بە گوێرەی نوسراوێك كە ئەمڕۆ دەریكردووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی  بەسەرەوەیە، تیایدا دەڵێت: ئەو بڕ پارانەی كە وەردەگیرێن لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وەك ئەمانەت هەڵدەگیرێن، ویچنەیەكیش لە پسوڵەی سەرپێچی دەدرێت كەسی سەرپێچیكار. 


ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشكردووە، مانگانە لیستێك لە ناوی ئەو كەسانەی كە كاری پێبژاردنەكان دەكەن رەوانەی وەزارەت دەكرێت بە مەبەستی هاندان بۆیان بە ڕێژەی 50%ی داهاتی پێبژاردنەكان. 


وەزارەتەكە لەو نوسراوەدا كە ئاراستەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە وتوشیەتی: 50%ی داهاتەكەش بە مەبەستی دابینكردنی كەرەستەی خۆپارێزی خەرج دەكرێت بەڵام پێویستە بە لیستێك بدرێنە وەزارەتی ناوخۆ. 


دەقی نوسراوەكە: 

759 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations