کەسێک لە هەولێر بە دراوی ساختەوە دەستگیرکرا

26.10.2020

لڤین: 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه‌ بڕێك پاره‌ی ساخته‌ی بیانیی پێ بووه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ بەشی پۆلیسی ڕێککاری سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تۆمەتبارێکیان بەناوی (چ. گ. ك) دەستگیر کردوه‌ و لەکاتی دەستگیر کردنی بڕی هه‌زار یۆڕۆ-ی ساخته‌ی پێ بووه‌.

پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دراوه‌ ساخته‌كه‌دا گیراوه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوە بەپێی ماددەی (298/289) لە یاسای سزادان تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراوە.

195 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations