دانەغاز لە میسر بەشێکی کێڵگەکانی فرۆشتووە بۆ ئەوەی لە هەرێم وەبەرهێنان زیاد بکات

26.10.2020

لڤین: 

كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند،کۆمپانیاکەیان لەسەر ئاستی جیھاندا تیشك دەخاتە سەر وەبەرھێنان لە كەرتی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان و، كارەكانیان فراوان دەكەن.


لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرای کردووە، بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانیان کە لە میسر کاری تێدا دەکەین، بە بڕی 236 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی فرۆشتووە، بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان لە شوێنی دیکە پەرەپێبدەن.


سەرۆکی جێبەجێکای کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە رایگەیاند، فرۆشتنی بەرژەوەندییەکانمان لە میسر تەواوکردنی پرۆسەی فرۆشتنەکە یارمەتییان دەدات لە بەهێزکردنی دۆخی دارایی کۆمپانیاکە بۆ ئەوەی جەخت لە پێشخستنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەینەوە.

کۆمپانیاکە ئەوەشی وتووە، هەرێمی کوردستان یەدەگێکی گەورەی نەوتی هەیە، دەتوانێت پشکی ئێمە بگەیەنێتە زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت. ئەو نەوتە خاوە هەروەها بڕێکی بێشومار ماددەی هایدرۆکاربۆنی تێدایە کە لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە و پەرەی پێدەدرێت.

390 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations