وەزارەتی كشتوكاڵ سەرپەرشتی گرێبەستی نێوان كارگە و جوتیارانی پەتاتە دەكات

26.10.2020

لڤین: 
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم هاوكاری خاوەن كارگەكانی جپسی پەتاتە دەكات بۆ هاوردەكردنی بنەتۆوی پەتاتەی تایبەت بە كارگەكان و خولی راهێنانیش بۆ جوتیارن دەكەنەوە. 


بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی خاوەن كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەم كرد و گفتوگۆمان كرد لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیارانمان بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.

وەزیری كشتوكاڵ راشیگەیاند "گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكەین بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیارانمان بكڕنەوە و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە".

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كاتی دانانی باجی گومرگی پەتاتە دیاریكراوە و بڕیاریشیانداوە هەماهەنگ بن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان و خولی راهێنانییش بۆ جوتیاران دەكەنەوە. 


223 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations