كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەست پێدەكات

21.11.2020

لڤین:

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای پشتڕاست کردەوە و رایدەگەیەنێت ئەمە بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتنە.

لیوا تەحسن خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەستپێکرد و لە قۆناغی یەكەمدا 500 سەربازی ئەمەریكا عێراق جێدەھێڵن، ئەمەش بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەدەچێت. 

خەفاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەغدا و واشنتن دانراوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا زۆری پێناچێت و لەماوەیەکی کورتدا کۆتایی دێت.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە 17/11/2020 رایگەیاندبوو، پێش تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریكا 2000 سەرباز لە ئەفغانستان و 500 سەرباز لە عێراق دەكشێنێتەوە.

139 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations