بڕێك مادەی قەدەغەكراو لە چاكسازی گەورانی هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

21.11.2020

لڤین: 
بڕێك مادەی قەدەغە كراو لە كاتێكدا هەوڵ هەبووە بۆ ئەوەی ببرێتە ناو چاكسازی گەورانی هەولێر دەستی بەسەردا دەگیرێت. 


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە چاكسازی گەورانی هەولێر توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی قەدەغەكراودا بگیرێت لە شوێنی پشكنین پێش ئەوەی بگات بە ناو چاكسازیەكە دەستی بەسەرداگیراوە. 


وەزارەتەكە بڕ و جۆری مادەكەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە ئەو كەسەی هەوڵی گواستنەوەیداوە كردویەتیەتیە ناو مەنجەڵی خواردنەوە. 


ئەوەشی راگەیاندووە "لە ئێستادا لێكۆلێنەوە دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی ئەوكەسانەی كە دەستیان لەم كارادە هەبووە وە لێكۆڵینەوە لە جۆر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراو دەكرێت".

195 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations