لاهور شێخ جەنگی: یەكێتی بۆ پرسی لامەركەزی لەگەڵ لایەنە سیاسیەان كۆدەبێتەوە

21.11.2020

لڤین:

ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتیدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی لامەركەزیەت كراوە و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كۆبوونەوە ئەنجام بدات. 

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی حزبەكە بەڕێَوە چوو تیایدا پرسی لامەركەزیەت جارێكی دیكە كرایەوە بە باسی كۆبونەوەی ئەو حزبە. 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی ئەو حزبە رایگەیاند: كۆبونەوەكە دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی لەهەرێم و بەغدادی تاوتوێكرد و باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاشكراشیكرد، ئەنجامی سەردانەكەی خۆی بەغداد بە سەركردایەتی راگەیاندووە و روونیشی كردەوە "ئێستا یەكێتی نیشتیمانیی لەگەل تەبایی وبرایەتی دایە و دەبێت پرسی موچە بەسیاسی نەكرێت". 

لە راگەیەندراوەكەی لاهور شێخ جەنگیدا ئاشكرا كراوە كە تەوەری كۆتایی كۆبونەوەكەیان گفتوگۆی سەركردایەتی بووە لەسەر پرسی ناوخۆی حیزب، بەڵام ئاماژەی بە سزادان و هۆشداری پێدانی هیچ كەسێك نەكردووە. 


بەشێك لە تەوەری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی پرسی لامەركەزییەت، پەیڕەوێك ئامادەكراوە و بڕیار وایە كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكان لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت".

460 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations