دواهه‌مین ئاماری قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی تاران راگه‌یه‌ندرا

07.06.2017


پۆلەتیک:به‌رپرسی گشتی ئاژانسی فریاگوزای ته‌ندروستی ئێران، دواهه‌مین ئاماری كوژراو برینداره‌كانی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی ئه‌مڕۆی تارانی بڵاوكرده‌وه‌.

پیر حوسه‌ین كولیڤه‌ند، به‌رپرسی گشتی فریاگوزاری ته‌ندروستی ئێران، رایگه‌یاندوه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ری ئیمام خومه‌ینی و په‌رله‌مانی ئێران 12 كه‌س كوژراون و 42ی تریش برینداربوون.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، برینداره‌كان له‌چوار نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران كۆتایی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی راگه‌یاند.

338 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations