وەڵامێکی توند لە یەکێتیەوە بۆ میدیای فەرمی پارتی

03.06.2019

لڤین: کاروان عومەر

وەڵامێك بۆ ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستان درەنگانێكی ئەمشەو ، ماڵپەرە زەردەكەی پارتی وەك ئەوەی تازە بەنجی خیانەت بەریدابن ، كەوتونەتە هێرشكردن بۆ سەر لێدوانێكی ، بەرێز(لاهور شێخ جەنگی ) سەركردەی دیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە لە یادی حزبەكەیدا لە كەركوك ئاراستەی ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە تەخوین بە یەكێتیی دەكەن.

ماڵپەرە زەردەكەتان و هەموو سایت و پەیجەكانی تری پارتی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە كاریان جنێودان و ئابروبردنی خەڵكی كوردستانە ، سەر بەو قوتابخانەیەن كە هەر لە ساڵی 1961 داتان مەزراندوە و ئێستاش سەرسەریەكانی پارتی هەمان رێبازی جاشایەتی و خیانەت و خۆفرۆشتن بەردەوامە و جاشولكە و كۆیلەی وەك عەلی عەونی و كاكە مین نەجار و مەسعود حەیدەر و ئومێد خۆشناو و سەدان كادری جنێو فرۆش و خیانەتبازی وەك ئەوانەی پێگەیاندوە.

پێمان وایە ماڵپەرەكەتان هاككراوە ، چونكە ئەگەر وانەبێت ، ئەوا بەشێك لەو هەڤاڵانەی پارتی لەو نوسراوەی ماڵپەرەكەیان نیگەران دەبن كە دەڵێن دوو رۆژە دەگەرێن ، سەرسەرییەكیان دەستنەكەوتوە .

سۆشیال میدیای یەكێتیی ئەوكاتە هەرچی خەباتی خورشیدەكەی كەركوك و عەونیەكانی هەولێر و هەورامی و خۆشناوەكە و پەرێشانەكەی پارلەمان هەیە ، زەربی سفر ئەكرێت، ئەمەش پێچەوانەی حەق و ئینسافە.

لێرەوە پێتان دەڵێن ، ئەو وتانەی بەرێز شێخ لاهور هێندە جەرگبڕبوو بۆ خیانەتكاران ، زمانی وەڵامدانەوەیەكی مەنتیقیتان پێ نیە ، چونكە ئەو داوای كردوە هەركەسێك بێ بەڵگە تەخوین بە یەكێتی بكات ، قۆندەری لاستیكی منداڵێكی كەركوكی دەخاتە دەمیەوە . پێشینانیش جوانیان فەرموە"دار هەڵبرە سەگی دز دیارە"

لە فەیس بووکی نوسەر وەرگیراوە

23768 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations