سەرنشینێک لە جیاتی دەرگای تەوالێت بە هەڵە دەرگای فڕۆکە دەکاتەوە

12.06.2019

لڤین:
گه‌شتیارێكی پاكستانی، له‌ به‌ریتانیا لە کاتی گەشتکردندا لەناو فڕۆکەیەکدا لە بری کردنەوەی دەرگای تەوالێت، بەهەڵە دەرگای فریاکەوتنی فڕۆکەکەی کردەوە.

بەهۆی کردنەوەی دەرگاکە لەلایەن ئەو سەرنشینانەوە گەشتی فڕۆکەکە بۆماوەی حەوت کاتژمێر دواخراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکە هێشتا لەسەر زەوی بوە و هەڵنەفڕیوە، سەرنشینەکانی کەژمارەیان چل کەس بوە سەرجەمیان سەلامەت بوون.

له‌كاتی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ش به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ تووشی شۆك بوون و هۆكاره‌كه‌یان نه‌زانیوه‌، تا دواتر زانیویانه‌ گه‌شتیاره‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رگاكه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ش ناچاربوونه‌ هه‌ر 40 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ بهێننه‌ خواره‌وه‌ و ده‌رگاكه‌ش وه‌كو خۆی دابخه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 7 كاتژمێر گه‌شته‌كه‌یانی دواخستووه‌.

1576 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations