شه‌شخان و فه‌نگ

16.06.2019

لڤین: لە هەژماری شیروان شیروانی

*حزبی كوردی (یه‌كێتی و پارتی) هه‌میشه‌ فۆی له‌ ده‌مارگیری عه‌شیره‌تگه‌ری كردووه‌، سه‌دام حوسێن فه‌وجی خه‌فیفه‌یان بو دامه‌زراندن، ئه‌مانیش نه‌ختێ بهاراتیان پێوه‌ركرد، بودجه‌یان بو دیوه‌خان بڕیه‌وه‌ و ڤستیڤاڵی خێلگه‌ریان بو سازدان وله‌ هه‌لبژاردنه‌كان ململانێی كومه‌لاتیان بو دروست كردن..

*زهنیه‌تی دیوه‌خان رێك پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می مه‌ده‌نی ودیموكراسی یه‌، گه‌ر بتانه‌وێ دیموكراسیه‌ت وپێشكه‌وتنی هه‌ر گه‌لێك بپێورن زور به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ دیاره‌، چه‌نده‌ دیوه‌خان و ئاغا وعه‌شیره‌تپه‌رستی زاڵ بێ ئه‌وه‌نده‌ دیموكراسی پێنه‌گه‌یشتووه‌.

*چه‌ك ئامرازێكی مه‌ترسیداری ئه‌و ململانیێ عه‌شائیره‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ حزب بو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وكۆكردنه‌وه‌ی زورترین ده‌نگ وسه‌دا وپێگه‌ی خۆی له‌ ڕووی (چه‌ندێتی نه‌ك چونیه‌تی) به‌كاریده‌هێنێت، له‌ ئه‌نجامدا چه‌كی ده‌وله‌ت كه‌ به‌ داهاتی ملله‌ت كراوه‌ یاخود چه‌كی هاوپه‌یمانی یه‌ بو ململانێ وشه‌ره‌ ناوخۆیه‌كان به‌ كارده‌هێنرێت، له‌ ده‌مانچه‌وه‌ بو هه‌مه‌ڕی سه‌ربازی وه‌ك بینیمان.

*ئه‌م شه‌رانگیزییه‌ ره‌گه‌زپه‌رستی خێله‌كییه‌، رێك ره‌نگدانه‌وه‌ی زهنیه‌تی ئه‌و پێكهاته‌ ده‌ستهه‌لاته‌ بنه‌ماڵه‌یی و به‌ره‌بابییانه‌ییه‌ كه‌ تێكهه‌ل بووه‌ به‌ ترادیسیونێكی كومه‌لایه‌تی وسیاسی و بازرگانی نا ئاشنا ونا هاوسه‌نگ به‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی.

*هوكاری شه‌ره‌ و ململانێكان هه‌رچی بن، هه‌ر به‌رپرسیاره‌تی بو سیسته‌می حوكمڕان وئیداری و فه‌لسه‌فی ده‌گه‌رێته‌وه‌، مه‌سعود بارزانی ده‌توانێ نیهاد و سیدادی برای بنێرێت و دوو تیره‌ یاخود دوو عه‌شیره‌ت به‌ زه‌بری چاوسوركردنه‌وه‌ كپ بكات به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و بومپه‌ چێنراوانه‌ له‌ ره‌گه‌وه‌ ده‌ربهێنرێت له‌ كاتێكدا خۆی داینامووی ئه‌و كه‌شه‌ بێت.

*ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ ده‌رخه‌ری هه‌مبانی ده‌وله‌تی كوردی و سه‌روه‌ری یاسا وده‌ستهه‌لاتی دامه‌زراوه‌یین، كه‌ هه‌میشه‌ حزب وبه‌ره‌باب فوویان تێكردووه‌ وناوه‌روكی به‌ تاڵه‌ وهه‌میشه‌ ئاماده‌یی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناسروشتی تیایه‌..

تێبینی/ له‌سه‌رمژاری گرژیه‌كانی نێوان دوو عه‌شیره‌تی ئاكرێ م نووسیوه‌.

109 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations