لە 20 ساڵی داهاتوودا خواردنی گۆشتی ئاسایی زۆر كەم دەبێتەوە

21.06.2019

لڤین: 
رۆژنامەی گاردیان توێژینەوەیەكی بلاو كردەوە كە تیایدا ئاشكرای دەكات ئەو گوشتەی لە تاقیگەكان لە گیاوە بەرهەم دەهێندرێت، تا ساڵی ٢٠٤٠ی شوێنی گۆشتی ئاسایی دەگرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە كە كۆمپانیای AT Kearney  ئەنجامیداوە ئاشكرای دەكات كە تا ٢٠ ساڵی داهاتوو لە 60% بازاڕی دەدرێت بەو  گۆشتەی كە لە تاقیگەكانەوە لە گیاوە بەرهەم دەهێندرێت. 

پەرەسەندنی بەرهەم هێنانی گۆشت لە مادەی سەرەتایی گیایی و تاقیگەیی لە ساڵانی ڕابردوو بۆتە هۆی قازانجی یەك ملیارد دۆلاری بۆ هەریەكە لە كۆمپانیاكانی Beyond Meat و Just Food  و Impossible Food كە كۆمپانیای بەرهەم هێنەری گۆشتن لە گیاوە. 

413 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations