هەرێم سەڵاح بێزاری جەماوەرەكەی دەڕەوێنێتەوە

22.06.2019

لڤین: 
ھەرێم سەڵاح، میوزیكژەن و گۆرانیبێژی شاری هەولێر، رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوو كلیپی دەمرم بڵاو دەكەمەوە. 

ناوبراو روی قسەی كردە گوێگرانی و رایگەیاند ئەو كلیپە تووڕەبوونی چاوەڕوانكردنی ئێوە دەڕەوێتەوە، كلیپەكە لەلایەن دیار مەھدی لە سلێمانی كاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.

ناوبراو لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، راشیگەیاند، لە ساڵی 2019دا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی جیاواز بڵاو دەكاتەوە، لە چەند مانگی ڕابردووشدا دوو ڤیدیۆ كلیپی دیكەی بڵاو كردووەتەوە.

339 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations