هەدەپە سبەینێ چارەنوسی حكومڕانی توركیا یەكلایی دەكاتەوە

هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستامبوڵ داهاتووی ئەردۆغان یەكلایی دەكاتەوە

22.06.2019

لڤین: 
سبەی یەك شەممە هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانی گەورەشاری ئیستامبوڵ لە توركیا بەڕێوە دەچێت و ئەو هەڵبژاردنە دوو ركابەری هەیە كە لە هەڵبژاردنی پێشوودا جیاوازیەكی زۆر كەم لە نێوانیاندا هەبوو. 

هەڵبژاردنەكە دوای بڕیاری دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكە، كە لە كۆی 12 ئەندامی دەزگاكە 7 ئەندامیان لە بەرژەوەندی دووبارە كردنەوەی دەنگیاندا. 

نزیكەی 16 ملیۆن كەس لە شاری ئیستامبوڵ نیشتەجێن و لە هەڵبژاردنەكەی سبەینێ 10 میۆن و 560هەزار و 963 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەو ژمارە دەنگدەرە دابەش كراون بەسەر 31هەزار و 124 سنودوقی دەنگداندا. 

بە گوێرەی بڕیاری دەزگای هەڵبژاردن كارتی دەنگدان هەمان ئەو كارتە دەبێت كە لە هەڵبژاردنی پێشوودا درایە دەنگدەران كە ژمارەیەك كاندیدی تیادایە بەڵام تەنها دوو كاندید كە پێكهاتوون لە هەریەككە لە ئەكرەم ئیمامۆغلو، كاندیدی پارتی كۆماری گەل(جەهەپە)، لەگەڵ بیناڵی یەڵدرم، كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدان(ئاكەپە). 

هەڵبژاردنەكە ركابەریەكی قورس لە نێوان هەردوو كاندیدەكەدا هەیە، لە ماوەی رابردوودا ئاكەپە زۆر هەوڵیدا كە دەنگی دەنگدەرانی هەدەپە بەرێتەوە بۆ ئەوەش رێگایدا پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان چاویان پێی بكەوێت و بۆ ئەوەش لە دوێنێوە ئەو پارتە دەستی كردووە بە هەڵمەتێك لەسەر ناوی رێبەری پەكەكە لە زیندانەوە دەڵێت وتویەتی پێویستە دەنگدەرانی هەدەپە بێلایەن بن، بەڵام پارێزەرەكان و پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) ئەو دەنگۆیە رەتدەكەنەوە. 

ئیمامۆغلو لە دەستپێكی بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنەدا كەمپینێكی كۆكردنەوەی هاوكاری ماددی لە ناو لایەنگرانی دەستپێكرد، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش پشتی زۆری بە دەنگی دەنگدەرانی هەدەپە بەستووە. 

نزیكەی 16 ملیۆن كەس لە شاری ئیستامبوڵ نیشتەجێن و لە هەڵبژاردنەكەی سبەینێ 10 میۆن و 560هەزار و 963 كەس مافی دەنگدانیان هەیە

هەدەپە یەكەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەكانی ساڵی 2014 بەشداری كرد. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە لە ھەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ساڵی 2014 وەك كاندیدی ئەم پارتە بەشداری كرد و توانی 9.76%ی دەنگەكانی سەرتاسەری توركیای بەدەست هێنا هەرچەندە لە زیندانیشەوە بەشداری كرد و خۆی نەیتوانی بەشداری كەمپینی بانگەشەكەی بكات، بۆ ئەم هەڵبژاردنەی شاری ئیستامبوڵ بە شێوەیەكی راستەوخۆ و بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ ئەكرەم ئیمامۆغول دەربڕی. 

دزووبارە كردنەوەی هەڵبژاردن لەو شارە لە كاتێكدایە كە پارتی داد و گەشەپێدان شارەوانی چەند شارێكی گەورەی لەدەستدا، بۆیە ناڕەزایی خۆی گەیاندە دەزگای هەڵبژاردن و بە بڕیاری ئەو دەزگایە هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە. 

دەزگای هەڵبژاردن لەم هەڵبژاردنەدا هەمان لیستی دەنگدەری پێشتر كە لە لایەن دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكانەوە ئامادەكرابوو بۆ دەنگدان لە31 ئاداری 2019دا، جارێكی تر دەتوانن بچنەوە سەر سندوقەكانی دەنگدان، واتە لیستی دەنگدەران تازە نەكراوەتەوە.

دەمیرتاش بۆ ئەم هەڵبژاردنەی شاری ئیستامبوڵ بە شێوەیەكی راستەوخۆ و بە ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ ئەكرەم ئیمامۆغول دەربڕی

سەرجەم چاودێرانی هەڵبژاردن لە ناوچەكە و توركیا لەسەر ئەوە كۆكن كە دەنگدەرانی هەدەپە لەو شارە باڵانسی هێز یەكلایی دەكاتەوە و سەرجەم ئەو پاشەكشێیانەی پارتی دەسەڵاتداریش لەبەرامبەر هەدەپە بۆ ئەوەبوو كە وا لە دەنگدەری كورد بكرێت كە دەنگ نەدەنە كاندیدی جەهەپە. 

لە رابردوودا هەر هێزێك شارەوانی ئەو شارەی بردبێتەوە توانیویەتی لە قۆناغی دواتردا دەسەڵاتی سیاسی ئەو شارە لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەرێتەوە، بۆیە ئەو شیكردنەوە مێژوویەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئەو شارە دەكرێت پارتەكەی ئەردۆغانی ترساندووە. 

بینالی یڵدرم، كە وازی لە سەرۆكایەتی پەرلەمان هێنا و بووە كاندیدی پارتەكەی بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستامبوڵ، چەند بەڵێنێكی بە دەنگدەرانداوە و دەڵێت، خواستنەمە 500 هەزار هەلیكار بۆ ئەو شارە دابین بكەم و ئەوەش بە كردنەوەی كارگەی زیاتر و كردنەوەی كارگە لەكار وەستاوەكان. 

ئەو كاندیدەی ئاكەپە بەڵێنی ئەوەشیداوە: زیادكردنی رێژەی پێدانی سولفەی پرۆژە بچوكەكان زیاد بكات و نرخی لیرەش لە بەرامبەر دراوەكان بەهێز بكات، ئەوە جگە لە چەندین بەڵێنیتر. 

لەبەرامبەردا ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی جەهەپە بەڵێنیداوە زیاتر لە 200 هەزار هەلیكار لە ماوەی سەرۆكایەتیدا بدۆزێتەوە و بژێوی و باری ئابوری خەڵكی زیاد بكات، خواستیشیەتی وەبەرهێنەرانی بیانی روو لە شارەكە بكەنەوە. 

421 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations