لە پاشەرۆی فیل كاغەز دروست دەكرێت

25.06.2019

لڤین: 
لە باخچەیەكی ئاژەڵان لە وڵاتی ئیندۆنیزیا كاغەز لە پاشەڕۆی فیل دروست دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستە كارگەیەكی دروستكردنی كاغەز لەو باخچەیە دروست كراوە. 

لە شاری بۆگۆری وڵاتی ئیندۆنیزیا بە حەوت قۆناغی سروشتی كاغەز لە پاشەڕۆی فیلی جۆری سومەترە دروست دەكرێت كە جۆرە فیلێكی تایبەتە بە بەناوی ئەو دورگەیە ناونراوە كە تیایدا دەژی كە دوورگەی سومەترەیە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لەو بارەیەوە دەڵێت لە قۆناغی یەكەمدا پاشەڕۆی فیلەكان دەشۆردرێتەوە، دواتر دەكوڵێندرێت و وردەبوونەوەرەكانی ناوەوەی لەناو دەبرێن، پاشان ریشاڵەكانی ناو پاشەڕۆكە وشك دەكرێنەوە و لەگەڵ ئەو لە ئامێردا یەك جۆر دەكرێن و پەستانی دەخرێتە سەر و وەك دوا قۆناغیش دەكرێن بە كاغەز.

بێ پەنابردنە بەر بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی لە ١٠٠ كیلۆگرام پاشەڕۆی فیلدا نزیكەی ١٢ كیلۆگرام ریشاڵ بەرهەم دەهێندرێت كە بە تێكڕایی ٢١٠ پەڕە كاغەزی جۆری A3 لێ بەرهەم دەهێندرێت كە بۆ كاغەزی فۆتۆ و كتێب و نوسینیش بەكار دەهێندرێت.

رۆژانە نزیكەی دوو تۆن پاشەڕۆی ئەو فیلانە كۆدەكرێتەوە جگە لە دروستكردنی كاغەز وەك پەینی سروشتی بۆ پاراستنی هاوسەنگی سروشتی سیستەمی ژینگەپارێزی و كشتوكاڵی بەكاردەهێندرێت.

160 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations