هێڤیدار ئه‌حمه‌د: نە كه‌ركوک و نە پارێزگار هیچیان هی یەکێتی نین

28.06.2019

لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ 7/11 تێناپه‌ڕێت،  كێ بێت یا نا هه‌ر پێكده‌هێنرێت له‌ كاتی خۆیدا و دەشڵێت"نە كه‌ركوك هی یه‌كێتیه‌ وه‌ نه‌ ئه‌و پۆسته‌ش هی یه‌كێتیه‌ به‌ڵكو كه‌ركوك هی كوردستانه‌، پێمان خۆش نیه‌ كه‌سێك ببێته‌ پارێزگار به‌ڵام كابرایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌بێت."

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان وتی" كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا دوو هه‌فته‌ پشووی په‌رله‌مان كورت بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌كرێته‌ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێت، چونكه‌ لایه‌نه‌كان له‌پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تر كاندیدییان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌یه‌ ،به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیده‌كانیان ئاماده‌نین ده‌رفه‌تێكیشه‌ بۆ ئه‌وان به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له‌ 7/11 یا پێش ئه‌و واده‌یه‌ حكومه‌ت  پێکدەهێنرێت، به‌ڵام له‌و واده‌یه‌ تێناپه‌ڕێت چونكه‌ دوا واده‌ی یاساییه‌، به‌ 48 كاتژمێر پێش ئه‌وه‌ سیڤی وه‌زیره‌كان گه‌یشته‌ ده‌ست په‌رله‌مانتاران ئه‌وكات په‌رله‌مان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ متمانه‌ دان به‌ ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت."

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک هێڤیدار ئه‌حمه‌د بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" جارێ ته‌نها مافی یه‌كێتی نیه‌ كه‌ بڵێت ئێمه‌ پارێزگار داده‌نێین یه‌ ته‌نها ئه‌و ناوه‌ بێت كه‌ ئێمه‌ دایده‌نێین، هیچ كه‌س به‌ ئه‌ندازه‌ی پارتی به‌خه‌م كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌بووه‌ شۆڕشی له‌سه‌ر داناوه‌، "بارزانی نه‌مر" ژیانی خۆی له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا وه‌ ڕیفراندۆم-یشمان له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا، وه‌ پارێزگاری كه‌ركوك هی یه‌كێتی نیه‌ تا یه‌كێتی بێت بڵێت ئه‌م ناوه‌ داده‌نێم و ده‌بێت پارتی بێته‌ ژێرباری من، شتێكی هه‌مه‌ لایه‌نه‌یه‌ پۆستێكی كوردییه‌ و كوردستانیه‌ ئێمه‌ش ده‌بێت قسه‌ی خۆمان هه‌بێت وه‌ پێمان باشه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێك بكه‌ون، مه‌رج نیه‌ یه‌كێتی بێت به‌ڵكو باشتره‌ بۆ ئێستا كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت، واته‌ نه‌كه‌ركوك هی یه‌كێتیه‌ وه‌ نه‌ ئه‌و پۆسته‌ش هی یه‌كێتیه‌ به‌ڵكو كه‌ركوك هی كوردستانه‌ وه‌ ئه‌و پۆسته‌ش هی كورده ئه‌وه‌ لای ئێمه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌، پێمان خۆش نیه‌ كه‌سێك ببێته‌ پارێزگار به‌ڵام كابرایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌بێت."

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی" نازانم یه‌كێتی ئیش بۆ پۆست ده‌كات یا بۆ كوردستان؟ پێشتریش هه‌ر له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێك به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێمیان نه‌كرد، جا ده‌بێت یه‌كێتی خۆی ساغ بكاته‌وه‌ ئیش بۆ پۆست ده‌كات؟ یا بۆ كوردستان؟ بابه‌ته‌كه‌ لێره‌دا یاسایه‌ كۆتا واده‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت 7/11 كێ دێته‌ ناو حكومه‌ت یا خود نایه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌ر پێكده‌هێنرێت وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كێتی بێت و ئه‌گه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ هاتنیانه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌هات ئه‌وا تا 7/11 حكومه‌ته‌كه‌ پێكدێت نه‌له‌به‌ر خاتری" پارتی-نه‌ گۆڕان- نه‌یه‌كێتی) نه‌هیچ لایه‌ك پێكهێنانی حكومه‌ت دواناخه‌ین ."

802 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations