بەهای جانتاكەی هاوسەرەكەی ئەردۆغان

29.06.2019

لڤین: 
هاوسەرەكەی ئەردۆغان بەهۆی جانتاكەی دەستیەوە كە بەهاكەی بەرامبەرە بە موچەی 11 هاوڵاتی ولاتەكە بۆ ماوەی ساڵێك رەوبەڕوی رەخنە دەبێتەوە. 

ئامینە ئەردۆغان، هاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بەهۆی گرانی نرخی جانتاكەی دەستیەوە لەو كاتەی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا سەردانی وڵاتی ژاپۆنی كرد رووبەڕوی رەخنەی میدیاكانی وڵاتەكەی دەبێتەوە چونكە بەهای ئەو جانتایە 50 هەزار دۆلاری ئەمریكیە. 

 رۆژنامەی جمهوریەتی توركی لەبارەی نرخی ئەو جانتایەوە دەڵێت:  نرخی جانتاكە دەگاتە 50 هەزار دۆلار، كە یەكسانە بە 288 هەزار لیرەی توركی، ئەمەش دەكاتە بەرزترین موچەی 11 هاوڵاتی توركیا لە ساڵێكدا.

هاوكات پێگەی حوڕە دەڵێت: خانمی یەكەم جانتایەكی هەڵگرتووەو نرخەكەی 50 هەزار دۆلارە، كەچی گەلەكەی كێشەی برسییەتی و بێكارییان هەیە، بەڵام مۆدە لە ژیان گرنگترە.

2050 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations