لەسەر فڕێدانی مریشکی مرداربوو لە روباری سیروان دوو کەس دەستگیرکران

30.06.2019

لڤین:
قائیمقامی کەلار ریاگەیاند، له‌سه‌ر فرێدانى مریشكى مرداربوو لەسەر رووباری سیروان دوو كه‌سیان دەستگیرکردوە و دراونه‌تە دادگا.
 
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامی کەلار بڵاویکردوەتەوە، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووبارى سیروان له‌ سنورى شارى كه‌لار به‌ شێوه‌یه‌كى ناشارستانى و دوور له‌ رێنماییه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆر مریشكى مرداربوو فرێدران لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیان ئه‌نجامده‌رانى ئاشكرا بكه‌ن و رووبه‌روى دادگا كرانه‌وه‌. 

له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا له‌ سنورى شارى كه‌لار و له‌سه‌ر رووبارى سیروان فرێدانى ژماره‌یه‌كى زۆر مریشكى مرداربوو بووه‌ هۆى نیگه‌رانى هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانى ژینگه‌ و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە له‌ ئه‌نجامدا له‌ لایه‌ن ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیانه‌وه‌ توانرا ئاشكراى بكه‌ن كه‌ ئه‌و مریشكانه‌ هى دوو گێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى سنورى ناحیه‌ى باوه‌نورن و خاوه‌نه‌كانیان كه‌ خه‌ڵكى هه‌مان ناوچه‌ن له‌ ئێستادا ڕوبه‌روى دادگا كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سزاى یاسایى خۆیان وه‌رگرن.

204 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations