كەسێك بەناوی زەكاتەوە قۆلی خەڵكی بڕیوە دەستگیر كرا

30.06.2019

لڤین: 
هاوڵاتیەك كە بەناوی زەكاتەوە قۆڵی خەڵكی بڕیوە لە گەرمیان دەستگیر كرا و قۆڵبڕەكە خەڵكی سنوری پارێزگای سلێمانیە. 

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند "لەمانگی ڕەمەزاندا چەند هاوڵاتیەك لە قەزای كەلار سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس كە كەسێك بەناوی پێدانی زەكات و یارمەتیدانی هەژاران بەپارەی بیانی و دواتر گۆڕینەوەیان بەدراوی عێراقی لەوماڵانەی كە پیرو پەكەوتەن دواتر بەبەكارهێنانی فێڵ دۆلاری پێیان داوەو بەناوی وەرگرتنەوەی باقی پارەكەی بڕەپارەیەكی زۆری لێ دزیون".

قەدوری لە راگەیەندراوێكی نوسراودا دەشڵێت "دوای چاودێری و سود وەرگرتن لەكامێرای چاودێری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار ( ٱ ٲ ع ) كەدانیشتوی پارێزگای سلێمانیە دەستگیر بكەن".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشكراشی كرد: دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ( 446یاسای سزادانی عێراقی) بەند كراوە.

2794 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations