تیروپشك بۆ پڕۆژه‌ى خانووى مامۆستایان ده‌كرێت

30.06.2019

لڤین:
قائیمقامی کەلار رایگەیاند، لە مانگی تەموزدا لە هۆڵی بۆنەکان تیروپشک بۆ خانوی مامۆستایان دەکرێت.

راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بڵاویکردوەتەوە، ئه‌مرۆ شاندێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان سه‌ردانى قایمقامیەتى كه‌لاریان كرد و راگه‌یاند، چه‌ند كارێكیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و دواى ته‌واوبونیان له‌ مانگى ته‌ممووزى 2019 له‌ هۆڵى بۆنه‌كان تیروپشك بۆ خانووى مامۆستایان ده‌كرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تیروپشكه‌كه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كى كراوه‌ و به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستایان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامده‌درێت و مامۆستایان خۆیان ژماره‌ی خانووه‌كانیان له‌ تیروپشكه‌كه‌ ڕاده‌كێشن، قایمقامى كه‌لار ئاماده‌یى و هه‌ماهه‌نگى قایمقامیه‌تى كه‌لارى نیشاندا بۆ هه‌ر پڕۆژه‌و كارێك به‌ مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى مامۆستایانى شاره‌كه‌ بێت.

336 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations