لەبارەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

01.07.2019

لڤین: 
لەبارەی بردنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ وڵاتی ئێران بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان رونكردنەوە دەدات و دەڵێت دوای رەزامەندی كونسوڵخانەی ئێران تێچویەكی كەمی لە گومرگ هەیە. 

حسێن ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان، رایگەیاند: ، لەهەنگاوێكی نوێدا بەڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان كارئاسانیمان كردووەو هاونیشتیمانیان دەتوانن لەڕێگەی خاڵی سنوری پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن.

ناوبراو چۆنیەتی گشتكردنی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان رونكردەوە و دەڵێت: هاوڵاتی  لەڕێگەی كۆنسوڵخانەی وڵاتی ئێرانەوە مامەڵەی چونە ئەو وڵاتە دەست پێدەكات دواتر دێتە بەڕێوبەرایەتییەكەمان و ئیمەش لای خۆمانەوە دەفتەری ڕەزامەندی گەشتكردنی پێدەدەین بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەكەی بەناوی خۆیەوە بێت.

 بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە  راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان وتووە: 3 جۆر دەفتەر بۆچونە ئێران بەردەستەو هاونیشتیمانیان سەرپشكن لەهەڵبژاردنی هەریەكێك لەو دەفتەرانە كە بڕی پارەی وەرگیراو لە بەرامبەر ئەو دەفتەرانە لە40 هەزار دیناری عێراقیەوە دەست پیدەكات بۆ مانگێك و زیاتر لە مانگێك مانەوە لە وڵاتی ئیران شێوازی دەفتەرەكەو بڕی پارەكەش دەگۆردرێت، جگە لەو پارەیەش هیچ پارەیەكیتر وەرناگیرێت.

13033 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations