کەژێ هاوتا: زیاد ئەسعەد هەر بەو شێوەزارە قسەدەکات

02.07.2019

لڤین :

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە لەسەر تەندروستی هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەکرێت لەسەر ئەو دەنگۆیانەش کۆمپانیای بابیلۆن دەنگێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە دەنگی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە.

شەوی دووشەممە ٢ ی تەموزی ٢٠١٩ کۆمپانیای بابیلۆن چاوپێکەوتنێکی تەلەفونی هونەرمەند زیاد ئەسعەدی بڵاوکردەوە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد"زیاد ئەسعەد بۆ شێوەزاری سلێمانی قسەدەکات و گومانیان لەسەر دەنگەکە هەبوو".

هونەرمەند کەژێ هاوتا کە دەکاتە برازای زیاد ئەسعەد لە دوای ئەو ڕەخنانەی لە مامی گێڕا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە:"وەکو کۆمپانیای بابیلۆن متمانەی تەواومان بە کۆمپانیای بابیلۆن ومیدیاکار عەبدولغەفار هەیە".
هەروەها راشیگەیاند:"(زیاد ئەسعەد) هەر بەو شێوەزارە قسەدەکات لە هەموو دیمانەکانی تریشدا وابووە و زمانێکی ستانداردە لەنێو میدیای کوردیدا".


1545 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations