بەرازیل لە ئەرجەنتینی بردەوە

03.07.2019

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمرۆ ھەڵبژاردەی بەرازیل توانی لە کلاسیکۆی جیھان سەرکەوتوو بێت و جارێکیتر لە ئەرجەنتین بەرێتەوە.

 لە تیمی یەکەمدا ئەرجەنتین بە ھێرشبردن دەستی پێکرد،ئەگەرچی گوشاری لەسەر بوو بەڵام لە ھێرشێکی رێکخراوی ھەڵبژاردەی بەرازیل لە خولەکی ١٩ کارلۆس جیسۆس توانی گۆڵی یەکەمی ھەڵبژاردەکەی تۆمار بکات، ئەرجەنتین لەھەوڵەکانی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەردەوام بوو لە خولەکی ٣٠دا بەرازیل بە ھەوڵی ئەلیسۆنی گۆڵپارێز لە تۆپێکی ئەگیۆرۆ رزگاری بوو، تایمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.

لە تایمی دووەمدا و ئەرجەنتین ھێرشەکانی چڕکردەوە و لە خولەکی ٥٧دا جارێکیتر گۆڵپارێزی بەرازیل لە تۆپێکی مەترسیداری میسی رزگاری بوو، بەڵام لە ھێرشێکی ھەڵگەڕاوەدا و لە خولەکی ٧١ فێرمینھۆ ئەرجەنتینی بێ ھیوا کرد و گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش ھەڵبژاردەی بەرازیل سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و بەرەبەیانی سبەی رکابەرەکەی لە نێوان شیلی و پیرۆ یەکلایی دەبێتەوە.

723 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations