حكومەتی چیلی لەسەر گۆڵپارێزەكەی هاتە دەنگ

06.07.2019

لڤین: 
لەسەر ئەو هەڕەشانەی لە گۆڵپارێزی وڵاتەكەیان دەكرێت وەزیری ناوخۆی چیلی هاتە دەنگ و رایگەیاند چاودێری گۆڵپارێزەكەیان دەكەن. 

گابریێل ئاریاس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی چیلی، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئاراستەی دەكرێت هانای بۆ حكومەتی ولاتەكەی بردووە، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت ئەو هەڕەشانە جێگەی نیگەرانین و بەهیچ شێوەیەك قبوڵكراو نین و بەهەموو شێوەیەك رەتیدەكەنەوە.

ئاندرێس چاودیك، وەزیری ناوخۆی چیلی، وتیشی: ئەوانەی هەڕەشە لە خەڵكی ناسراو دەكەن، خەڵكی خراپن و لەژێر ناوی نهێنی خۆیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی هەڕەشە لە كەسێكی پیشەگەر بكەن كە درێسی هەڵبژاردەكە دەپۆشێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە دوای دۆڕانیان بەرامبەر پێرو ئەو گۆڵپارێزە بەیەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دۆڕانی هەڵبژاردەكە دانرا كە نەیتوانیوە ئاستێكی شیاو پێشكەش بكات. 

661 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations