موعین ئەسفەهانی گۆرانییەکی کۆنسێرتەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە

06.07.2019

لڤین:
موعین ئەسفەهانی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆی یەکێک لە گۆرانیەکانی ئەو کۆنسێرتەی بڵاوکردەوە کە لەشاری سلێمانی ئەنجامی دا.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارسی، "موعین ئەسفەهانی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب ساتی وتنی گۆرانی کەعبەی لە کۆنسێرتەکەی سلێمانی بە شێوەی ڤیدیۆ بڵاوکردەوە.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "مەسعود ئامینی" بۆ نوسراوە، ئەرێنجمێنتەکەی لەلایەن "ئەندرانیک" کراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "زینگورت پیکچەرس" ئەنجام دراوە.

رۆژی 6حوزەیران موعین ئەسفەهانی هونەرمەندی گۆرانیبێژی فارسی کۆنسێرتێکی لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی ئەنجامدا، کە زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی ئامادەی ئامادەی کۆنسێرتەکە بوو.

 

775 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations