دڵسۆز ماوەتی بە وێنەیەک لەگەڵ خانمێک دەرکەوت

06.07.2019

لڤین:

دڵسۆز لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، نوێترین وێنەی خۆی و نازدار جزیری، خانمە گۆرانیبێژی کوردی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ: "لەگەڵ نازدار خان، لە کارێکی زۆر تایبەتدا چاوەڕوان بن".

نازدار جزیری ھەفتەی ڕابردوو گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان و بڕیار وایە چەند کارێکی نوێی ھونەری ئەنجام بدات، نەورۆزی 2019 نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بە ناوی (دە تو وەرە) بڵاو کردەوە.

4292 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations