ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەستپێدەکات
لڤین:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەکات و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 522 ملیار دینار کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی دەنێرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە حەوت رۆژ بەسەر مانگی حەوت، (تەموز)دا تێپەڕیوە، مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت.
451 جار بینراوە