وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت دەدات

08.07.2019

لڤین:
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند"كاروباره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سیڤی كاندیده‌‌كانی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێ راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت".

دەرباری بڵاوکردنەوەی کاندیدەکانی پارتی بۆ حکومەت راشیگه‌یاند: "ئه‌و لیسته‌ ره‌سمییه‌ كه‌ حزبه‌كه‌ی به‌ فه‌رمی بڵاوی بكاته‌وه‌، ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم هه‌م له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ هه‌م له‌ رووی ئاینیەوە کە پێكهاته‌ نەتەوەییەکانەوە به‌شدارن کابینەیەکی بەهێز و ژێر خانی ئابوری بەهێز دەبێت".

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد" له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك گه‌ییشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا ئه‌ویش كۆتایی پێده‌هێنین".

له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌حمود محه‌مه‌د وتی: "له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ گفتوگۆداین، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان تا ئێستا ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تیش گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی و له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا ئه‌وانه‌ش واژوو ده‌كرێن".

سەبارەت بە وەی لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی نەوتیش گەیشتوونەتە رێکەوتن وتیشی: بابەتی نەوت جیاوازە، ئەوە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و لیژنەی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆی لەسەردەکرێت.

دەربارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک باسیلەوەشکرد" چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکە دەکەین و دواتر دەگەڕێینەوە، بۆ هەڵبژاردنەکانیش لەو شارە جارێ نازانین، چونکە تا بارودۆخ ئاسایی نەبێتەوە بڕیار نادەین".

244 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations