بڕی 100 ملیۆن دینار دەدرێت بەوانەی یەكەی نیشتەجێبون دەكڕن

08.07.2019

لڤین:
ئەو هاولاتیانەی یەكەیەكی نیشتەجێبوون لەپڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەتوانن پێشینەی 100 ملیۆن دینار لە بانكێكی عێراقی وەربگرن و ئەو پێشینەیەش موچەخۆران و هاوڵاتیان دەگرێتەوە. 

بانكی رافیدەین كە بانكێكی عێراقیە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە تیایدا دەڵێت: لە ئەمڕۆوە 8ی تەموزی 2019 ئەو هاوڵاتیانەی كە مامەڵەی وەرگرتنی پێشینەی 100ملیۆن دینارییان ئەنجامداوە، دەتوانن ئەو بڕە پارەیە وەربگرن.

كەسی داواكار موچەخۆر بێت، ئەوە بانكەكە بڕی 100ملیۆن دیناری دەداتێ، بەڵام ئەگەر هاوڵاتی بێت و لەڕێگەی موچەخۆرێكی كەفیلەوە پێشینەكە وەربگرێت، ئەوە بڕی 50 ملیۆن دینار وەردەگرێت.

6587 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations