سلێمانی مردنی خۆی هەڵدەمژێت

08.07.2019

لڤین: لە هەژماری هونەر تۆفیق
غازی CH2O کەلەئەنجامی سوتانی خاشاکەوە بڵاودەبێتەوە. یەکێکە لەو غازە مەترسیدارانەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ژینگە و تەندروستی کۆمەڵگەدا بڵاودەکاتەوە.

ئەو دوکەڵەی لەتانجەرۆوە بەئاسمانی سلێمانیدا بڵاودەبێتەوە٫ دوکەڵی مەرگە لە غازی میتانۆلCH2O٫ هەتکی تەندروستی گشتی و هەتکی ژینگە و ژیانی ئێستا و داهاتووی شار دەکات. سروشتی غازە کیمیاییەکە کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی مرۆڤ دادەنێت. واتە جگە لەهەڵمژینی مەرگ لەم شارەدا٫ لە ئەنجامی تێکچوونی هۆرمۆنەوە نەوەیەکی شێواویش لە زاوزێوە دەخولقێنێت.

کێ ساحێبی سلێمانیە؟ کێ بەرپرسیارە لە ڕاگرتنی پرۆژەی ریسایکلینی سلێمانی؟ کە دەبوو لە ۲۰۱۳ دا تەواو بایە. شاڵاوی ئەم ئەنفالانەی سەر سلێمانی٫ ئەنفالی ئابووری ٫ ئەنفالی سیاسی٫ ئەنفالی ژینگە و تەندروستی لەوپەڕی مەترسیدایە. لە ئێستاوە مشورێکی خەمخۆر و دڵسۆزانەی لێنەخورێت٫ داهاتووی سلێمانی لەم نوگرەسەلمانەی ناوخۆیدا٫ هیچی کەمتر نابێت لە تراژیدیای بیابانەکانی عەرعەر.

1521 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations