فراکسیۆنی پارتی بۆ لڤین: تا ئێستا کاندیدی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەلایەن پارتییەوە یەکلا نەکراوەتەوە

08.07.2019

لڤین:
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت؛ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بە بۆشایی دەهێڵدرێتەوە، جارێ هیج کاندیدیکێش بۆ ئەو پۆستە دیارینەکراوە.

مەسرور بارزانی سیڤی وەزیرەکانی رادەستی پەرلەمانی کوردستان کرد تەنها سیڤی وەزیری سامانە سروشتیەکانی تێدا نەبوو بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، تا ئێستا هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیارینەکراوە، پۆستەکە بە بۆشایی دەهێڵدرێتەوە تا کەسێک دیاریدەکرێت، بەڵام زۆری پێناچێت.

سەبارەت بەوەی کە ئایا تا رۆژی چوار شەممە، سیڤیەکەی رادەستی پەرلەمان دەکرێت وتیشی: نەخێر پۆستەکەی بە بۆشایی جیدەهێڵدرێت و دواتر پڕدەکرێتەوە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.

998 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations