بەرێوەبەری بازرگانی هەرێم بۆ لڤین: پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتوەتە هەرێم و بەمزوانە دابەشیدەکەین

09.07.2019

لڤین:
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، 15 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشیدەکەن.

نەوزاد ئەدەهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، 15 ملیار دیناری پارەی یەکەمی گەنمی جوتیاران گەیشتوەتە هەرێم و بەمزوانە دابەشدەکرێت، دابەشکردنەکەش لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێتە جوتیاران کە هەر جوتیارێک زوتر گەنمی رادەست کردبێت زووتر پارەکە وەردەگیرێت.

لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ی عێراقدا بڕی 192  ملیار دیانر بۆ پارەی گەنمی جوتیاران دابینکراوە.

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم  ئاماژەی بەوەشکرد، لە 16-6-2019 وە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکردوە و لە سەدا 60ی گەنمەکە وەرگیراوە و ئەو بڕە پارەیەش و بەسەر سێ پاریزگادا دابەشکراوە کە هەر پارێزگایەک بڕی پێنج ملیار دیناری بەردەکەوێت.

208 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations