کەلار؛ لە ماوەی 15 رۆژدا کێشەکانی پێوەری ئاو چارەسەر نەکرێت دانانی رادەگیرێت

11.07.2019

لڤین:
قایمقامى كه‌لار، رایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا کێشەی هاتنەوەی پارەی پێوەری ئاو  لە لایەن فه‌رمانگه‌ى ئاوى كه‌لارەوە چاره‌سه‌ر نەکرێت دانانی پێوەری ئاو رادەگیرێت.

قائیمقامی کەلار، لە راگەیەندراووێکدا بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ قائیمقام کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئەنجامدا، بڕیاریدا ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ سه‌رووى په‌نجا هه‌زار دینار پاره‌ى ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت و به‌ قه‌رز له‌سه‌ریان ئه‌ژمارناكرێت، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ى پاره‌ى زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى قایمقامى كه‌لار، فه‌رمانگه‌ى ئاوى كه‌لار ده‌بێت له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژ چاره‌سه‌ری بكات به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دانانى پێوه‌ر ڕاده‌گیرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كاتى دانانى پێوه‌ر بۆ هه‌موو كه‌لار، ماوه‌ى پێدانى ئاو به‌ ماڵان زیاتر ده‌كرێت، دڵنیایى ده‌ده‌ینه‌ هاوڵاتیانى شارى كه‌لار دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى پێوه‌رى ئاوه‌وه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌متر ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ى پێشتر له‌ سه‌ر بنه‌ماى ڕووبه‌ر بۆ هاووڵاتیان داده‌نرا. 

بۆ به‌رچاو ڕوونى زیاتر له‌ ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار به‌ بێ پێوه‌ر ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتیان، له‌ دواى دانانى پێوه‌ر ئه‌گه‌ر هاووڵاتى ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو سه‌رف بكات واته‌ هه‌زار لیتر ئه‌و مانگانه‌ ده‌كاته‌ 7 هه‌زار 750 دینار. 

283 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations