كۆتینهۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كۆنەكەی

11.07.2019

لڤین: 
ئەستێرە بەرازیلیەكەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كۆنەكەی ودەیەوێت رای راهێنەری یانەكەی پێشتری بزانێ بۆ گەڕانەوەی. 

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند، فیلیپ كۆتینیۆی یاریزانی بەرازیلی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بیر لەوە دەكاتەوە بگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

رۆژنامەكە ئاكرای دەكات كە یانەی بەرشە چەندین جار ئەوەیان راگەیاندووە كە نایانەوێت كۆتینهۆ بفرۆشن بەڵام لە راستیدا ئەو یانەیە دەیەوێت لە گرێبەستی گواستنەوەی نەیماردا بەكاری بهێنێت.

رۆژنامەكە دەشڵێت"لەوانەیە كۆتینهۆ لاری نەبێت لە یاریكردن بۆ پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەو حەزدەكات ئەگەر، بچێتەوە ریزەكانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی".

بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەكە ئەو یاریزانە دەیەوێت رای یۆرگن كلۆپ و بەرپرسانی لیڤەرپول لەبارەی گواستنەوەی بزانێت. 

214 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations