نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ کچێکی گەنج ئەنجامدرا

11.07.2019

لڤین:
کچێکی تەمەن 23ساڵ بە هۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە لەکاتی باوێشک دا ملی لەجێدەچوو تووشی ئازارێکی زۆر دەبوو پزیشکەکانیش بە نەشتەرگەرییەک توانیان لەو ئازارە رزگاری بکەن.

ماڵپەڕی مەیل ئۆین لاین بڵاویکردوەتەوە، کریستن ماڵتبیی تەمەن 33 ساڵ تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، بەهۆیەوە ملی توانای ئەوەی نەمابوو کێشی کەلەی سەری هەڵبگرێت و بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەبەر ئازار لە جێگادا خستبووی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کریستن بڕیاری دا نەشتەرگەرییەک بکات بۆ لابردنی ئازارەکەی کە پێنج کاتژمێری خایاندوە. بەڵام ئەو نەشتەرگەرییە وای لێدەکات بۆ هەتا هەتایە نەتوانێت ئاوڕ بۆ لای ڕاست و چەپ بداتەوە یان سەری دابنەوێنێت و بەرزیبکاتەوە.



1661 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations