هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتى یەک هەفتە دەداتە خاوەن چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەکان

11.07.2019

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی،هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێلی تیا قەدەغەكرابێت، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە و هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل رێپێدراوبێت، ئەوا بۆ هەموان رێپێدراوە.

لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، داوا لە خاوەن چێشتخانە و مارکێت و پێشانگەکان کراوە ئەو تابلۆ تایبەتانەی کە بۆ راوەستانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان لەسەر شەقامەکان دایانناوە لاببەن و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها مۆڵەتی یەک هەفتەیان دەداتێ.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتوە،"ئەو زیادەڕەوییەی کراوەتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان بەلای بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانەوە بە قۆرخکاری دادەنرێت و شەقامەکان بە موڵکی گشتی دادەنێت و ئاماژە بەوە دەکات “شەقامەکان موڵکی گشتین و تایبەت نین بە هیچ شوێن و کەسێکەوە".

هەروەها لەراگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە،"هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێلی تیا قەدەغەكرابێت، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە و هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل رێپێدراوبێت، ئەوا بۆ هەموان رێپێدراوە".

هۆشداری ئەوەش دراوەتە خاوەنەکانیان، کە هەتا یەک هەفتەی دیکە تابلۆ و ستونەکانیان لانەبەن، ئەوا هاتوچۆی سلێمانی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی قەرەباڵغی سەر شەقامەكان، بەو کارە هەڵدەستێت.

884 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations