لەشەش مانگدا لە هەولێر زیاتر لە 11هەزار منداڵ لەدایك بووە

12.07.2019

لڤین:
لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2019دا تەنها لە شاری هەولێر 11هەزار و 444 منداڵ  لە نەخۆشخانەكان لەدایك بوون و 90 منداڵیش گیانیان لەدەستداوە. 

بە گوێرەی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی پارێزگای هەولێر لەو ماوەیەدا 11 هەزار و 444 منداڵ لەدایكبوون‌، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 731 منداڵیان لە رەگەزی نێر و  پێنج هەزار و 714 منداڵ لە ڕەگەزی مێن.

ئەو نەخۆشخانەیەی ئەوەشی راگەیاند كە لەو ماوەیەیدا 90  منداڵیش بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییانەوە گیانیان لەدەستداوە.

57 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations