لە ماوەی 4 رۆژدا ئاسیا سێل 3 رێكەوتنی گەورەی راگەیاند

12.07.2019

لڤین: 
كۆمپانیای ئاسیا سێل لە رۆژی 8ی ئەم مانگەوە تا ئێستا 3 رێكەوتنی گەورەی لەگەڵ سێ كۆمپانیای گەورەی جیهانی واژۆ كردووە بۆ بەهێزكردنی هێڵی ئینتەرنێتەكەی. 

كۆمپانیای ئاسیا سێل كە یەكەم كۆمپانیای پەیوەندیەكانە لە ئاستی عێراق، لە ماوەی 4 رۆژی رابردوودا واژۆ كردنی سێ گڕێبەستی گەورەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هواوی و نۆكیا و ئیركسۆن راگەیاند. 

كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە رۆژی 8ی تەموز رێكەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای هواوی راگەیاند و رونیكردەوە كە بە گوێرەی رێكەوتنەكەیان "هواوی هەڵدەستێت بە دابینكردنی نوێگەری تەكنەلۆژی پێشكەوتوو كە دەبێتە هۆی فەراهەمكردنی باشترین ئینتەرنێت و خزمەتگوزاری بۆ بەشداربووان. هەروەها ئاسیاسێڵ وهواوی پێكەوە كار دەكەن بۆ بونیاتنانی یەكەمین تەكنەلۆژیای پیشكەوتوو كە وا دەكات تۆڕی ئاسیاسێڵ بە خێرایی بگۆڕێتە سەر نەوە پێشكەوتووەكانی تری ئینتەرنێت".

دوای ئەو رێكەوتنە ئاسیا گرێبەستێكیتری لەگەڵ كۆمپانیای نۆكیا واژۆ كرد كە بۆ تۆڕەكانی پەیوەندی لە بەغدای پایتەخت وچەند ناوچەیەكی تر جێبەجێ دەكرێت و ئەوەش بە هەمان مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی ینتەرنێتی ئەو كۆمپانیایە بوو. 

 ئەو كۆمپانیایە دوێنێش رێكەوتنێكیتری راگەیاند كە بە رێكەوتنێكی ستراتیژی دوورمەودا ناوی هێناوە و لەگەڵ كۆمپانیای ئیریكسۆنی سویدیە، ئاسیا ئامانجی ئەو رێكەوتنەشی وەها روندەكاتەوە "بۆ گەیشتن بە پێشكەوتنە جیهانییەكان وپێشخستنی تۆڕی تەكنەلۆژی ئاسیاسێڵ لە سەرتاسەری وڵات وبەهێزكردنی ئەزمونی بەشداربوانی، كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەستا بە هەڵبژاردنی خزمەتگوزاری وچارەسەرەكانی كۆمپانیای ئیریكسۆنی جیهانی لە ڕێگەی واژۆكردنی ڕێكەوتننامەیەكی دوورمەودا بۆ پیادەكردنی داهێنانە نوێیەكانی ئەو كۆمپانیایە بەسەر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وبەهێزكردنی توانای بەشداربوەكان لە بەكارهێنانی ئینتەرنێتی خێرا".

2942 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations