بەهۆی وەرگەڕانی تەكسیەكەوە 4 كەس بونە قوربانی

12.07.2019

لڤین: 
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە ڕێگەی هاملتۆن لە نزیك سۆران دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: رووداوێكی هاتووچۆدا ئەمرۆ كاتژمێر 8.20 بەیانی لە نزیك گوندی وارەكەون لەسەر رێگای سۆران ــ  چۆمان هاملتۆن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی ئەو شارۆچكەیە، زۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و ئەو دوو هاوڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەكانی محەمەد عەلی ئەنجومەن، راید علی  و هەریەك لە هەڵات تاهیر ڕەحمان، هەرێم  جەواد  مستەفا بریندارن.

ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری تەكسی بووە و سەرجەم قوربانیەكانیش دانیشتوی هەولێر ـ ناحیەی دارەتوون.

481 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations