بەهۆی حزبێكی كوردیەوە 7 كەس دەستگیر كران

12.07.2019

لڤین: 
لە شاری مهاباد حەوت كەس بە تۆمەتی هاوكاری كردنی یەكێك لە حزبە كوردیەكان دەستگیر كراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە. 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بلاوی كردەوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا حەوت هاوڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزەكنای ئیتڵاعاتەوە دەستگیر كراون. 

رێكخراوەكە باسی ئەوەی كردووە كە لەسەرەتادا دوو هاوڵاتی دەستگیركراون و دواتریش پێنج هاوڵاتی تر دەستگیركراون، بۆ زیندانەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواستراونەتەوە و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.

ئەو رێكخراوە ناوی سەرجەم دەستگیر كراوەكانی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە سەرجەمیان بە تۆمەتی هاوكاری كردنی حزبێكی كوردی دەستگیر كراون. 

580 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations