بێلایەنیی ئۆجەلان لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵ

كەمال چۆمانی
22.06.2019

بەڕێز ئۆجەلان سەرکردەیە؛ سەرکردە دەبێت عەقڵانییەت پێش سۆزەکانی بخات، هەرگیز کەسێکی تۆڵەسێن نابێت، هەمیشە بیر لە نیشتیمان و گەل دەکاتەوە بەر لەوەی بیر لە خۆی بکاتەوە. سەرکردەی راستەقینە بەدوای چارەسەرییە ریشەیییەکان دەچێت نەک چارەسەرییە کورت-مەودواکان. سەرکردە سازشکەر نییە بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی گەورە هەمیشە ئامادەیی دانوستانە، سازشیش ئەگەر ئامانج نەکاتە قوربانیی پێویستییەکی شۆڕش و سەرکردایەتییە. ئۆجەلان بیر لە رۆژئاڤا دەکاتەوە هێندەی بیری لای باکورە. 

ئۆجەلان لە پەیام و نامەکانیەوە وەک مانگی چواردە دیارە داوای بێلایەنیی دەکات. ئۆجەلان ئاشتیی دەوێت، پڕۆژەیەکی دیموکراتیکی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیی و پڕۆژە دیموکراتیکەکە و چارەسەریی پرسی کورد و پرسیی دیموکراسیی لە تورکیا، هەموان پێویستن، ئەکەپە و جەهەپەش. راستە بێلایەنیی ئۆجەلان خزمەت بە ئەکەپە دەکات، بەڵام ئۆجەلان دەزانێت ئەردۆغان و ئەکەپە جارێ حوکمڕانی تورکیان

ئۆجەلان ناسراوە بە ستراتیجی 'رێگای سێیەم،' ئێستاش بەردەوامیی دەدات بە رێگای سێیەمی خۆیی و هیچ شتێک نەگۆڕاوە. هەر بۆیە، بەڵێ ئۆجەلان لە پەیام و نامەکانیەوە وەک مانگی چواردە دیارە داوای بێلایەنیی دەکات. ئۆجەلان ئاشتیی دەوێت، پڕۆژەیەکی دیموکراتیکی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیی و پڕۆژە دیموکراتیکەکە و چارەسەریی پرسی کورد و پرسیی دیموکراسیی لە تورکیا، هەموان پێویستن، ئەکەپە و جەهەپەش. راستە بێلایەنیی ئۆجەلان خزمەت بە ئەکەپە دەکات، بەڵام ئۆجەلان دەزانێت ئەردۆغان و ئەکەپە جارێ حوکمڕانی تورکیان، هێشتاش زۆر لە گەلی تورکیا ئەردۆغان و ئەکەپەیان دەوێت. ئۆجەلان لە سەردەمی حوکمڕانیی ئەکەپەدا پڕۆسەی ئاشتیی دەستپێکردوە، ئەوە خەباتی ئازادیخوازیی کوردە دەوڵەتی تورکیا و ئەکەپە و هەموانی ناچارکردوە کە راستیی خەباتی کورد و گەلی کورد ببینن و ناتوانن بەردەوامیی بە چەوساندنەوە و سڕینەوەی کورد بکەن نەک ئەکەپە و دەوڵەت گۆڕا بن. 

ئۆجەلان پێویستی بەوەیە رۆژئاڤا سەرکەوێت، بۆ سەرکەوتنی رۆژئاڤا لەو دۆخەدا لایەنگریی باش نییە، بۆیە ئۆجەلان وەک قسەکەری یەکەمی پرسی کورد لە تورکیا داوای بێلایەنیی کردوە

ئۆجەلان پێویستی بەوەیە رۆژئاڤا سەرکەوێت، بۆ سەرکەوتنی رۆژئاڤا لەو دۆخەدا لایەنگریی باش نییە، بۆیە ئۆجەلان وەک قسەکەری یەکەمی پرسی کورد لە تورکیا داوای بێلایەنیی کردوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک داوای نەکردوە دەنگ بۆ ئەکەپە بدرێت. ئۆجەلان نایەوێت نە ئەکەپە و نە جەهەپە ئەو بە نەیار ببینن لەو دۆخەدا کە تەواوی ناوچەکە دەکوڵێت.

نامەکانی ئۆجەلان ئازادیی بە هەموان بەخشیوە چۆن تەرجەمەی پەیامەکانی بکەن، هەموانیش ئازادن لە وەرگرتنی هەر هەڵوێستێک و ئۆجەلان داوای هەڵوێستی نەکردوە بۆ پشتیوانییکردنی هیچ لایەک، بەڵام بەدڵنیایی ئۆجەلان بێلایەنە.

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations